مێسی گەیاندییە 44

12:27 - 2024-10-23
وەرزش
39 جار خوێندراوەتەوە

شەوی یەكشەممەی رابردوو، 20 ی ئۆكتۆبەر، یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی یارییەكی تری لە خولی تۆپی پێی یانەكانی ئەمریكا (MLS) دا كرد و یارییەكەی 6-2 لە تیپی نیو ئینگلاند بردەوە.
لەم یارییەدا مێسی لە دەقیقەی 58 –دا هاتە ناو یارییەكەوە و بەشدارییكرد، چونكە لە سەرەتای یارییەكەدا لە پێكهاتەی سەرەكیدا نەبوو، لە سەرەتای تایمی یەكەمی یارییەكەدا نیو ئینگلاند دوو گۆڵی كرد ، بەڵام لویس سوارێز لە دەقیقەكانی 40 و 43 دا توانی گۆڵی یەكسانبوونی 2-2 بۆ مەیامی بكاتەوە.
مێسی لە دەقیقەی 58 دا دێتە ناوەوە، هەر لەگەڵ هاتنە ناوەوەیدا مەیامی گۆڵی سێیەمی خۆیان دەكەن، كە ئەسیستی میسی بوو، پاشان هەر مێسی هاتریك لە دەقیقەكانی 78، 81 و 89 دا دەكات و 6-2 یارییەكە دەبەنەوە.
*ئەمە 44 –ەمین هاتریكە مێسی تۆماریدەكات و بە جیاوازییەكی زۆر پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكەوێت كە ئەم خاوەنی 28 هاتریكە.
*بەم بردنەوەیە، تیپی مەیامی كۆی خاڵەكانی لە گروپی خۆرهەڵاتی تیپیە بەشدارەكاندا گەیاندە 74 خاڵ و بوو بە پاڵەوانی ئەم گروپە، ئەمە لەكاتێكدا بەرلەوەی مێسی بێتە ئەینتەرمەیامی، ئەم تپە ساڵی 2023، لە پلەی 14 یەمیدا بوو كە پلەی پێشكۆتایی گروپەكەیە.
*بەم هاتریكە، مێسی بوو بە گۆڵكاری مێژووی ئینتەر مەیامی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان