لەو هەفتەی فیفایەدا كە رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو كۆتاییهات، دوو گەڕی تر لە یارییەكانی پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی كیشوەری ئەمریكای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندالی داهاتووی ساڵی 2026 كران.
لە دوو گەڕەی یارییەكاندا كە گەڕەكانی نۆیەم و دەیەم بوون، بەرازیل دوو یاریی یەك لەسەر یەكی لە چیلی 2-1 و 4-0 لە پیرۆ بردەوە و ئێستا بە 16 خاڵ لەپلەی چوارەمی ریزبەندیی كیشوەرەكەدا وەستاوە و تادێت مەترسییەكانی سەرنەكەوتنی بۆ مۆندیال، لەسەر كەم دەبنەوە.
ئەرجەنتین -یش دوو یاریی خۆی لەم دوو گەڕەدا كردوە، لە یەكەمیاندا 1-1 لەگەڵ ڤێنزوێللا یەكسان بووە و دووەمیشی بە بردنەوەیەكی گەورە كۆتاییپێهێناو 6-0 لە پۆلیڤیای بردۆتەوە.
ئێستا ئەرجەنتین بەم دوو بردنەوەیە، كۆی خاڵەكانی گەیاندۆتە 22 خاڵ و یەكەمی ریزبەندییە، كۆڵۆمبیاش كە لەم دوو گەڕی یارییانەدا 0-1 پۆلیڤیا دۆڕاوە و دووەم یارییشی 4-0 لە چیلی بردۆتەوە، بە 19 خاڵ دووەمە و ئۆرۆگوای و بەرازیلیش سێیەم و چوارەمی ریزبەندین و هەریەكەیان 16 خاڵیان هەیە.
مانگی ئایندەش دوو گەڕی تر لە یارییەكانی پاڵاوتنی ئەم كیشوەر دەكرێن و یاریی هەڵبژاردەكانی یەكەم تا چوارەمی ریزبەندیی بەمشێوەیە دەبن:
گەڕی 11
14/11/2024
*ڤێنزوێللا × بەرازیل.
*پاراگوای × ئەرجەنتین.
*ئۆرۆگوای × كۆڵۆمبیا.
گەڕی 12
17/11/2024
*ئەرجەنتین × پیرۆ.
*كۆڵۆمبیا × ئۆكوادۆر.
*بەرازیل × ئۆرۆگوای