"دۆخێكی خراپ چاوەڕێی مووچەخۆران دەكات"

11:42 - 2024-10-26
کوردستان
245 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، دەبێت تا كۆتایی ئەمساڵ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكرێت، بەپێچەوانەوە دۆخێكی خراپ ڕوو لە مووچەخۆران دەكات.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند، لە هەوڵەكانیان بۆ تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامن و لە رێگەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە كار بۆ هێنانی لقەكانی بانكی رەشید و رافیدەین دەكەن بۆ هەرێمی كوردستان.
وتیشی، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تردا دەستیان كردووە بە رێنماییەكانی دەستپێكردنی تەوتین و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیش هیچ گفتوگۆیەك هەڵناگرێت كە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەكرێت، دۆخێكی خراپ چاوەڕێی مووچەخۆران دەكات، چونكە بڕیاری دادگای فیدراڵییە و كۆتایی ئەمساڵ ئەو وادەیە كۆتایی دێت كە بۆ بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆران لە رێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە دیاریكراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان