بۆ تەوتینکردنى مووچە، فراکسیۆنی یەکێتی لەگەڵ بانکەکانی رەشید و رافیدەین کۆدەبێتەوە

12:19 - 2024-10-27
کوردستان
116 جار خوێندراوەتەوە


سبەی دووشەممە فراکسێونی یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ بانکەکانى رەشید، رافیدەین و وەزارەتى دارایى کۆدەبنەوە بۆ کردنەوەى لقى بانکەکان و تەوتینى مووچەخۆران گفتوگۆ دەکەن.
کاروان یاروەیس، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق رایگەیاند، وەک فراکسیۆنى یەکێتى گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتى دارایى عیراق، بانکەکانی رەشید و رافیدەین دەکەن، بەمزوانە لقى بانکەکانیان لە سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین بکەنەوە بۆ ئەوەى تەوینى مووچەخۆران بکرێت.
ئاماژەى بەوەشکرد، سەرجەم بانکە حکومییەکانى عیراق مافى ئەوەیان هەیە، لقى بانکى لە سەرجەم پارێزگا و ناوچەکان بکەنەوە بۆ مامەڵە داراییەکان، تەوتین لەرێگەى بەغدادەوە دەکرێت، قۆناغى یەکەم کردنەوەى لقى بانکە حکومییەکانە، دواتر تەوتینکردنى مووچەخۆران.
کاروان یاروەیس باسى لەوەشکرد، لقى بانکى بازرگانى عیراق "تى بى ئاى" لە سلێمانى هەیە و گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەن لە پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و راپەرینیش بکرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان