خاتوو ئەیسەر بەیاتی، شێوەكاری كەركوك بۆ کوردستانی نوێ :

تا ئێستا ئاوڕم لێ نەدراوەتەوە

10:39 - 2024-10-28
هەمەرەنگ
85 جار خوێندراوەتەوە

خاتوو ئەیسەر بەیاتی لەنەتەوەی توركمانە، ساڵی 1964 لەشاری كەركوك چاوی بەدونیا هەڵهێناوە و داهێنەرە لەبوارە جیاجیاكاندا، لەوانە هونەری شێوەكاری و شیعر و رۆژنامەگەریدا، ئەم خاتوونە هەرچەندە یەكێكە لە خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان، بەڵام رۆژانە ئامادەی چالاكییە جۆراوجۆرەكان دەبێت و بە ژنێكی ئاسنین ناسراوە.
خاتوو ئەیسەر بە دوالاپەڕەی وت: هەرچەندە خاوەن پێداویستیی تایبەتم، بەڵام توانیومە بەسەر گرفتەكانی ژیاندا زاڵ ببم و پەرە بە خولیاكانم بدەم، لەوانە بە هونەری شێوەكاریی دەستم پێكرد و تابلۆكانم رێبازی كلاسیكی و واقیعی دەگرنەبەر،  لەهەمان كاتیشدا دیمەنی سروشتی كاری لێكردووم، لە زۆربەی پێشانگە تایبەتی و هاوبەشەكاندا بەشدارییم كردووە.
وتی: لە پاڵ شێوەكاریدا سەرقاڵی نووسینی شیعرم و بەشداریم لە چەندین فێستیڤاڵی رۆشنبیریدا كردووە، هاوكات وەك رۆژنامەنووسیش چاوپێكەوتنم لەگەڵ كەسایەتییە ناودارەكانی عیراق و كەركوك كردووە و چەندین خەڵاتم لەو بوارەدا بە دەستهێناوە.  
خاتوو ئەیسەر ئەوەشی خستەڕوو لەپــــاڵ ئەو چـــالاكیانەیدا، لــــــەلایەن بەرپرسانەوە هیچ ئاوڕێكی ئەوتۆی لێ نەدراوەتەوە.
 رزگار شوانی- كەركوك

بابەتە پەیوەندیدارەکان