هەندێجار بەرهەمی هونەرمەندان دەربڕی ژیانی تایبەتیشن، یان لە رێگەی هونەرەوە ژیانی تایبەتی دەخەنەڕوو و پەیامیشی تیایە. چۆپی فەتاح -ی گۆرانبێژی ناسراوی كورد لە ڤیدیۆیەكدا كە لە ئەكاونتی ئینستاگرام -ی تایبەت بەخۆیدا بڵاوی كردۆتەوە، بە لاوانەوەیەكی كوردەوارییانەی جوان گۆرانی(لایە لایە) بۆ منداڵەكەی دەڵێت و بە قوربانی دەبێت. (لایە لایە) وەك بەرهەمێكی هونەری پێشتریش لەلایەن ژنە هونەرمەندی رۆژهەڵاتی كوردستان لەیلا فەریقی-یەوە پێشكەشكراوە.