به‌ئاماده‌بوونی لێپرسراوانی حزبی و حكومی و كه‌سایه‌تی و رووناكبیران و رۆژنامه‌نووسان، رێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی كۆچكردوو نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس (زاهیر شكور) له هۆڵی شه‌هیدی سه‌ركرده، سیروان تاڵه‌بانی لە شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا وتاری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له كه‌ركوك و هه‌وادارانی كۆچكردوو پێشكه‌ش كرا، تێیدا رۆڵی گه‌وره‌ی زاهیر شكور له‌خزمه‌تكردنی كه‌لتور و ناسنامه‌ی كه‌ركوك و كتێبخانه و ناوه‌ندی رۆشنبیری دیالۆگ به‌رز نرخێنرا و دووپاتیانكرده‌وه كه ئه‌م ناوه‌نده له خزمه‌تكردنی رۆشنبیریی كه‌ركوك به‌رده‌وامی هه‌بووه و كۆچكردوو زاهیر شكور هه‌رده‌م هه‌وڵی بێوێنه‌ی دا له‌پێناو زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی دیالۆگ له كه‌ركوك، هیواشیان خواست ناوه‌ندی رۆشنبیریی دیالۆگ درێژه به چالاكییه‌كانی بدات له‌سه‌ر ده‌ستی كاروانی كوڕی.
دواتر وتاری خانه‌واده‌ی كۆچكردوو له‌لایه‌ن كاروان زاهیر شكور پێشكه‌ش كرا، تێیدا سوپاس و پێزانینی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا كرد .
كه‌ركوك - رزگار شوانی