به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌لامه‌تیی هاتوچۆی رێگاوبانی نیشتمانیی له ئه‌مریكا، لێكۆڵینه‌وه له سیسته‌می «خۆ لێخوڕین» له ئۆتۆمبێله‌كانی تێسلا -دا ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له خراپیی بینین و رووداوه‌كان ده‌كه‌ن، كه یه‌كێكیان گیانله‌ده‌ستدانی پیاده‌یه‌كی لێكه‌وته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو كۆمپانیاكه چوار رووداوی هاتوچۆی راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتێك ئۆتۆمبێله‌كانی تێسلا چوونه‌ته ناوچه‌ی كه‌م بینینه‌وه، وه‌ك كه‌میی تیشكی خۆر و ته‌م و تۆز و خۆڵه‌وه ئاستی بینین كه‌مبووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، جگه له گیانله‌ده‌ستدانی پیاده‌یه‌ك، رووداوێكی دیكه‌ش بووه‌ته هۆی برینداربوونی كه‌سێك.
هاوكات به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی بێت، ئیداره‌ی سه‌لامه‌تی گواستنه‌وه، لێكۆڵینه‌وه له نزیكه‌ی 4.2 ملیۆن ئۆتۆمبێل ده‌كات، له‌نێویاندا مۆدێلی ئێس و مۆدێلی (2020 و 2024) هه‌روه‌ها مۆدێلی «بارهه‌ڵگری ئه‌لیكترۆنی» له نێوان ساڵانی (2023 بۆ 2024) كه به سیستمێكی ته‌واو لێخوڕینی خودیی دیزاین كراوه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز