بەڕێوەبەرایەتی لاوانی پارێزگای سلێمانی بە هاوكاری رێكخراوی میدیا و بە سپۆنسەری میدیایی كەناڵی گەلی كوردستان خولێكی هونەری فێركاریی میدیایی بۆ (بەرهەمهێنانی میدیایی لە سۆسیال میدیا، پێشكەشكاریی، گرافیك، دیزاین) بۆ ماوەی سێ رۆژ (27 - 28 - 29/10/2024) بۆ زیاتر لە 90 فێركار و فێرخواز لە هۆڵی خاك بەرامبەر سوپەرماركێتی زارا لە سلێمانی رێكخست.
لەوبارەیەوە جوتیار كەریم یەكێك لە رێكخەرانی خولەكە بە دوالاپەڕەی وت: خولەكە بۆ ماوەی 3 رۆژ بەڕێوەچوو كە تێدا هەریەك لە مامۆستا
د. ئیبراهیم سەعید، م.چولی ئەسعەد، م. ئەركان جەبار و م .سۆمەیە عەباس وەك وانەبێژ وانەیان بە زیاتر لە 90 فێرخواز لە زانكۆ و پەیمانگەكان وتەوە.
ناسك جەعفەر