هونەری ئیسلامی

11:00 - 2024-10-30
هەمەرەنگ
80 جار خوێندراوەتەوە

كتێبی( هونەری ئیسلامی) نووسینی خەلیل عەلی-یە، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بە تیراژی 1000 دانە چاپ و بڵاویكردۆتەوە.
كتێبەكە خۆی لێكۆڵینەوەیەكی هەشت ساڵەی نووسەرە لەبارەی هونەری ئیسلامی لە كۆن و ئێستادا، تا خوێنەری كوردیش بزانێت ئایینی ئیسلام لە كوێ و لە چ خاڵێكدا لەگەڵ هونەر ناكۆكە و لە كوێشدا گونجاوە.
هەروەها ئەو كتێبە مێژوو و پاشخانی ئەو میللەت و گەلانەش هەڵدەداتەوە كە پێش فراوانبوونی ئیسلام بە چەندین سەدە هەیانبووە و دواتر كەوتوونەتە ژێر فەرمانڕەوایی ئیسلامەوە.
نووسەر باس لەوە دەكات كە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر لە كۆنەوە لەناو ئاگری جەنگە یەك لە دوای یەكەكاندا سووتاون و زۆربەی شارستانییەتەكەشیان بەسەر یەكدا رووخاون، یان لەناوچوون، یا خود ئەگەر ماویشن جێی بەزەیین. ئەو كتێبە هێندەی بابەتێكی هونەرییە، ئەوەندە بابەتێكی ئایینی نییە.
كتێبەكە لە شەش تەوەر پێكهاتووە كە هەر تەوەرێك باس لە چەندین بابەتی جیاجیا دەكەن. 
 ناسك فەتاح

بابەتە پەیوەندیدارەکان