ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری (چیا) بڵاوكرایەوە

11:04 - 2024-10-30
هەمەرەنگ
78 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری (چیا) كە گۆڤارێكی مانگانەی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستانە، بە كۆمەڵێك بابەتی جۆراجۆر كەوتە بەردیدی خوێنەران.
لە ژمارە (57)ی گۆڤاری چیا-دا، بابەتێكی رەهبەر سەید برایم-ی سەرنووسەری گۆڤارەكە بڵاوكراوەتەوە، بەناونیشانی (سێ‌ نەوە لەگەڵ مام جەلال پێشمەرگە بوون)، هەروەها راپۆرتێك لەسەر سەردانەكەی وەفدی باڵای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان و كەمئەندامبووەكانی سەنگەر بۆ بەغدا بڵاوكراوەتەوە.
هاوکات گۆڤارەكە ئەم بابەتانەش لەخۆدەگرێت: شەهید ئازاد هەورامی، لە چیرۆكی بەرئاگردانەوە، نامەیەك بە بۆنی باران و بە گەرمیی پارچە تۆپەكانی چیاوە، كورتە باسێك دەربارەی خەباتی مامۆستا لە شۆڕشدا، گوڵەكانی ئێخەی شاخ، پێشمەرگایەتی دوای تێكدانی گوندەكان، لێكدانەوەیەك بۆ چەمكەكانی هێز و ستراتیژ و تاكتیك، تەقە و قاقا.
كۆمار مەسعود

بابەتە پەیوەندیدارەکان