راپۆرتی/ محەمەد عەبدولڕەحمان
قوتابخانەی شه‌می بنه‌ڕه‌تی، له گوندی سه‌راوی سوبحان ئاغا سه‌ر به قه‌زای سه‌یدسادق، باخی قوتابخانەکە درەختی بەرداری وه‌ك قه‌یسی، قۆخ، زه‌یتوون و پرته‌قاڵ و هەناری تێدایە و ساڵانە بەرهەمیان هەیە.
بێلان خالید به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی شه‌می بنه‌ڕه‌تی به کوردستانی نوێی راگه‌یاند: زیاتر لە 19 ساڵە خزمەتی باخی قوتابخانەکەمان دەکەین و زیاتر له 300 داری هه‌ناری تێدایه، جگە لە چەندین به‌روبوومی دیكه.
قوتابخانه‌ی شه‌می بنه‌ڕه‌تی له‌سەر دوو دۆنم زه‌وی دروستکراوە و رێژەی له 80 %ی قوتابخانه‌كه سه‌وزاییە. به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی شه‌می بنه‌ڕه‌تی بۆ کوردستانی نوێ :
لە باخی قوتابخانەکەمان ساڵانه زیاتر لە سێ تۆن هه‌نار به‌رهه‌م ده‌هێنین و داهاتی به‌رهه‌می هه‌ناری سێ هێنده‌ی ئه‌و نه‌سرییه‌یە کە بۆمان دابینكراوه
پلانی داهاتوو
به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی شه‌می بنه‌ڕه‌تی دەڵێت: نزیكه‌ی نۆ ساڵه قوتابخانەکەمان بەرهەمی هەنار دەفرۆشێت، ساڵانە داهاتەکەی کۆدەکرێتەوە و بەکاریدەهێنین بۆ پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکانی قوتابخانەکەمان و کڕینی پێداویستییەکان.
وتیشی، لە باخی قوتابخانەکەمان ساڵانه زیاتر لە سێ تۆن هه‌نار به‌رهه‌م ده‌هێنین و داهاتی به‌رهه‌می هه‌ناری قوتابخانه‌كه‌مان سێ هێنده‌ی ئه‌و نه‌سرییه‌یە کە بۆمان دابینكراوه.
جگە لە رۆژانی ئاسایی، رۆژانی پشووش مامۆستایان و كارگوزارانی قوتابخانەکە خزمەتی باخەکە دەکەن و لە پلانیاندایە لە ساڵانی داهاتوودا پرۆژەکە گەورەتر بکەن.
بێلان خالید وتی: ئامانجمان ئەوەیە به شێوه‌یه‌كی كرداریی وانه‌ی دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی بۆ قوتابخانه و ژینگه بە قوتابیه‌كانمان بڵێینه‌وه، كاریگه‌ریمان ھه‌بێت بۆ سه‌ر قوتابخانه و خوێندنگاكانی تریش، ده‌توانین بۆ زیاتر گەشەسەندنی ژینگەی قوتابخانەکەمان سوود لە توانای جەستەیی قوتابییەکانیشمان وەربگرین.
به‌رهه‌می ئه‌مساڵی هه‌ناری قوتابخانەی شه‌می بنه‌ڕه‌تی، بەراورد بە ساڵی رابردوو بۆ دوو هێنده زیادی كردووه. جیاواز لە ژینگە قوتابخانەکە خاوەنی کتێبخانەیەکە زیاتر لە دوو هەزار کتێبی تێدایە.