پرۆسەی سەرژمێری گشتی رۆژی دووەمی قۆناغی چەسپاندنی داتاو زانیاریی دانیشتوان لەعیراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
سەرژمێری گشتی لەرۆژی ١١/٢٠ دەستیپێکردووەو تاسەعات ١٢ی ئەمشەو بەردەوامدەبێت، ئەوماڵانەی لەرۆژی یەکەمدا سەردانیان نەکراوە بژمێرەکان سەردانیان دەکەن بەمەبەستی چەسپاندنی ئەو زانیاریانەی لەقۆناغی یەکەمی سەرژمێریدا تۆماریان کردووە.
لەرۆژی چوارشەممەوە لەسەرانسەری عیراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێکراوەو ئەمرۆش بەردوام دەبێت،تەنها تیمەکانی سەرژمێری،تیمە فریاگوزارییەکان،رۆژنامەنووسان و کارمەندانی کۆمپانیاکانی گەیاندن رێگەیان پێدەدرێت.
دوای تەواوبوونی ئەم قۆناغە، پرۆسەی سەرژمێری گشتی دەچێتە قۆناغی سێیەم کەزیاترلە ٧٠ پرسیار ئامادەکراوەو دەبێت هاوڵاتی بەدروستی وەڵامی بداتەوە.
بەپێی لێدوانەکانی وەزارەتی ناوخۆ و پلاندانانی عیراق، دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی دووەمی سەرژمێری، ئەنجامە بەراییەکان رادەگەێنن و دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی سێیەمیش ئەنجامە فەرمییەکانی سەرژمێری گشتی بڵاودەکەنەوە.