یەكێتیی ناوەندیی تۆپی دەستیی عیراق، بە بەشداریی تیپی 15 یانەی شارەكانی عیراق، خولی بژاردەی تۆپی دەستی یانەكانی عیراقی دەستپێكردووە.
رۆژانی 27 و 28 – ی مانگی رابردوو یەكەم هەفتەی یارییەكانی ئەم خولە كراون، تیپی یانەی سلێمانی یەكێكە لە تیپە بەشدارەكان و لە هەفتەی یەكەمی یارییەكاندا چاوەڕوانبوو، بەڵام لە هەفتەی دووەمدا یەكەم یاریی خۆی کردووە و یارییەكەشی دەبێت دوێنێ شەممە لەنێو هۆڵ و هاندەرانی خۆیدا بەرامبەر تیپی یانەی كەربەلا کردبێت، یەكەم تا سێیەم یاریی
سەرجەم یارییەكانی تری هەفتەی دووەم دواخراون تا كارئاسانی بۆ هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عیراق بكرێت، چونكە رۆژانی 6 و 8/11 دوو یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران دەكات و هەردوو یارییەكەش لە شاری نەجەف دەكرێن.
تەواوی ئەنجامی یارییەكانی هەفتەی یەكەم
*نەوتی بەسرە 32 × 14 فتووە.
*زیقار 20 × 20 ئەلقاسم.
*كەرخ 42 × 15 بەلەدییەی بەسرە.
*جەیش 40 × 17 موسەیەب.
*دیالە 20 × 25 حەشدی شەعبی.
*كەربەلا 29 × 22 ناسریە.
*شورتە 35 × 15 كوفە.