لەكفری خولی پلە یەكی تیپە میللییەكان بەردەوامە

11:59 - 2024-11-03
وەرزش
63 جار خوێندراوەتەوە


لیژنەی تیپە میللییەكانی كفری ماوەیەكی زۆرە خولی پلە یەكی تۆپی پێی تیپە میللییەكانی شارەكەی دەستپێكردووە، لەم خولەدا 11 تیپ بەشداریی دەكەن و ئەم خولەش بە هاوكاری ئیدارەی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە هەفتەی چوارەمی یارییەكانی ئەم خولە دەستیپێكردووە و هەر رۆژەی یارییەك بەمشێوەیە کراون:
*سۆز 3 ×  0شەپۆڵ.
*هێرۆ 0  × 2 یەڵدرم.
* رزگاری 10 × 0 ئازادی.
ئەمڕۆش یەکشەممە ئەم یارییە دەکرێت:
*كوردستان × گەرمیان.
لەم هەفتەیەی یارییەكاندا تیپی ئاشتی چاوەڕوان بووە، سەرجەم یارییەكانیش لە یاریگای شەهید مام جەلال مەسۆیی لە كفری رۆژانە سەعات 2:45 ی پاش نیوەڕۆ دەستپێدەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان