یادی دەرچوونی یەكەمین رۆژنامەی ئاشووری لە كەركوك دەكرێتەوە

12:45 - 2024-11-03
هەمەرەنگ
65 جار خوێندراوەتەوە

یادی دەرچوونی یەكەمین رۆژنامەی ئاشووری بەناوی (زهریرا دبهرا) واتا (تیشكی رووناك) كە رۆژی 1/11/1849 لەشاری ورمێ لە ئێران دەرچووە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە نووسەر و رۆژنامەنووسانی ئاشووری لە كەركوك كرایەوە. 
لەوبارەیەوە نووسەر مۆشی پۆڵس كە یەكێكە لە نووسەرانی ئاشووری بە دوالاپەڕی وت: رۆژنامەگەریی ئاشووری رۆڵێكی گرنگی هەبووە لە ئامێزگرتنی نووسەران و رۆژنامەنووسانی سریانی و بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكانیان. 
وتی: لەدوای ساڵی 2003ەوە رۆژنامەگەریی ئاشووری زیاتر پەرەی سەند و رۆژنامە و گۆڤاری ئاشووری هەبوو، بەڵام بەهۆی ململانێیە سیاسییەكان لە عیراق رۆژنامەگەریی ئاشووری پاشەكشێی كردووە و زۆربەی نووسەر و رۆژنامەنووسانی ئاشووری بۆ هەندەران كۆچیان كردووە.
رۆژنامەنووسی ئاشووری رۆدی ئەنوەر بە دوالاپەڕەی وت: رۆژنامەگەریی ئاشووری رۆڵی گرنگی هەبووە لە بوارەكانی مێژوویی و فیكری و ئازادیی ڕادەربڕین، هەرچەندە ئەمڕۆكە گرنگی بە رۆژنامەگەریی ئاشووری نادرێت.  
میدیاكار رۆدی داود وتی: بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی یەكەم رۆژنامەی ئاشووری پیرۆزبایی لەخۆمان دەكەین و بەو هیوایەین رۆژنامەنوسان و نووسەرانی سریانی زیاتر لەهەوڵ و كۆششدابن لەپێناو خزمەتكردنی وشەی ئاشووریدا.
كەركوك / رزگار شوانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان