نوێتـــرین بــــــەرهەمی د. عــــەدالەت عەبـــدوڵڵا بە ناونیشانی(شوناسی عیراق و شوناسە كەلتورییەكان، راستییە مێژووییەكان و ئاڵنگارییە هاوچەرخەكان) چاپ و بڵاوكرایەوە.
كتێبەكە لە پێشەكییەك و سێ بەش پێكهاتووە، بەشی یەكەم لەبارەی كۆمەڵێك چەمك و پێناسەكردنیانە، بەشی دووەم تایبەتە بە گرفتی شوناسی عیراق و حاڵی شوناسە كەلتورییەكان، بەشی سێیەمیش لەسەر شوناسی عیراقی ئاڵنگارییە هاوچەرخەكانە. پرۆفیسۆر د. دانا ئەحمەد پێشەكی بۆ كتێبەكە نووسیوە.
نگین جەعفەر