پڕۆژەی گردەكانی بناری ئەزمڕ لە نامیلكەیەكدا
رێكخراوی هاواری فیلم، لەدووتوێی نامیلەكەیەكی رەنگاوڕەنگدا بەناوی (كۆماری ژیاندۆستی پڕۆژەی گردەكانی بناری ئەزمەڕ)، ئیعلانی ئەو پڕۆژە گرنگە دەكات كە سەرۆكی رێكخراوەكە هاوار مستەفا خان دەمێكە خەریكییەتی بۆ ئەوەی سلێمانی كە پایتەختی رۆشنبیرییە، بیكات بە رەمزی سینەمای كوردی بۆ هەر چوار پارچەی كوردستان.
هاوار مستەفا خان، بە تێروتەسەلی باس لە پڕۆژە هونەریی و گەشتیارییەكەی دەكات، كە ناوی ناوە (هەشتەمین سەرسوڕهێنەرە نوێیەكەی دونیا لە سلێمانی- یەكەمین سەرسوڕهێنەرەكەی كوردستان لە سلێمانی) و چەندین پیشنیار و وردەكاری پڕۆژەكەی باسكردووە، بەو هیوایەی كە سەرمایەدارێك یان لایەنێك سپۆنسەری بكات و ئەو خەونەی رێكخراوی هاواری فیلم بێتە دی بۆ خزمەتی زیاتری بواری سینەمایی و گەشتیاری لە شارێكی زیندووی وەكو سلێمانی.
بەرزی عەلی