عیراق، وڵاتانی تەوەری رێگەی گەشەپێدان ئاشكرا دەكات
رەزاق محێبس وەزیری گواستنەوەی عیراق رایگەیاند: ئەنكەرە ئەنجومەنێكی پێكهێناوە، كە لە توركیا، هەنگاریا، بوڵگاریا و سربیا پێكهاتووە، بۆ گرێدانەوەی رێگەی گەشەپێدان بە ئەوروپاوە، ئەوەش هاوشێوەی ئەنجومەنە چوار قۆڵییەكەی عیراق و توركیا و قەتەر و ئیماراتە، كە بۆ هەمان مەبەست پێكهاتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دیزاینی هێڵی ئاسنی تایبەت بە پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان %100 تەواو بووە و خراوەتە بەردەستی وەزارەت بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەی لەسەر بكات.
ئەلمەسرا
ئیمارات دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی كەهرۆتەكنیكیی جیهانی
لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كەهرۆتەكنیی نێودەوڵەتیدا، كە لە ئەدەنبرەی بەریتانیا بەڕێوەچوو، ئیمارات وەك ئەندامی ئەو ئەنجومەنە وەرگیرا و بڕیاریشە پلەی ئەندامێتییەكەی بۆ ساڵانی 2025 تا 2027 بەردەوام بێت.
ئەنجومەنی كەهرۆتەكنیی نێودەوڵەتی، كە بە (IEC) ناسراوە، رێكخراوێكی قازانجنەخوازە و لە ساڵی 1906وە دامەزراوە، ئەم ئەنجومەنە گرنگیی بە پەرەپێدانی كوالێتی بەرهەم لە بواری كارەبا و ئەلیكترۆنیدا دەدات و ئیماراتیش یەكەم وڵاتی عەرەبییە كە دەبێتە ئەندام تیایدا.
CNN
لە ئەمریكا زنجیرەیەك چێشتخانە مایەپووچ دەبێت
زنجیرە چێشتخانەی بەناوبانگی ئەمریكی (تی جی ئای فرایدەیز) لە بەیاننامەیەكدا كە لە پێگەی ئەلكیترۆنی خۆی بڵاوی كردەوە، داوای لە حكومەتی ئەو وڵاتە كرد بیخاتە ژێر پارێزگاریی خۆیەوە، بۆ ئەوەی لە مایەپووچبوون بیپارێزێت.
هۆكاری سەرەكی نزیكبوونەوەی ئەو زنجیرە چێشتخانەیە، وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كەمبوونەوەی كڕیارەكانییەتی بەهۆی هەڵاوسان و بارودۆخی خراپی ئابوورییەوە، چونكە ئێستا خەڵكیی زیاتر خواردن لە دەرەوە دەكڕن، یان بە دوای چێشتخانەی هەرزانتردا دەگەڕێن.
سكای نیوز