لە سەردەمی كۆندا ژنێكی بەتەمەن هەبوو، دوو گۆزەی گەورەی هەبوو، كە هەر یەكەیان بەسەری دارێكەوە بەسترابوون و دارەكەی دەخستە سەر مل و شانەكانی، گۆزەیەكیان ساخ و ئەویتریان شكاوییەك كەچی كردبوو.
بۆ ماوەی دوو ساڵ ژنەكە گۆزە و نیوێك ئاوی دەبردەوە بۆ ماڵەكەی، گۆزە ساخەكەیان شانازیی بەخۆیەوە دەكرد كە بەپڕی دەگاتەوە ماڵ و گۆزە شكاوەكەیش خۆی بەشەرمەزار دەزانی كە لەبەر شكاوییەكەی ناتوانێت بەپڕی بڕواتەوە ماڵی پیرەژنەكە.
دوای ئەو دوو ساڵە، كە خۆی بە خەجاڵەت و شكستخواردوو دەزانی، رۆژێك گۆزە لێوارشكاوەكە بە ژنەكەی وت:(خۆم بە شەرمەزار دەزانم، چونكە بەهۆی ئەم كەچییەمەوە و بەدرێژایی رێگای سەرچاوەكە و ماڵەكەت ئاوم لێدەڕژێت و ناتوانم بە پڕیی بگەمە ماڵەوە).
پیرەژنەكە بزەیەكی كرد و وتی:(ئەی مەگەر تۆ ئەو گوڵە جوانانەت نەدیوە كە لەقەراخ رێگەكە و لای تۆوە رواون و لای گۆزەكەی ترەوە نین؟ كاتێك كەچییەكەی تۆم بینی، تۆوی گوڵم لەو لایەی رێگەكەوە كرد بەژێر گڵەوە و هەموو رۆژێك تۆ ئاوت داون.خۆ ئەگەر تۆ نەبوویتایە ئەم هەموو جوانییەیش نەدەبوون، وانییە؟)
س: أیام
و: لوقمان محەمەد رەشید