ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری (دیوان) كە ژمارە (41ە، بە كۆمەڵێك بابەتی بەپێز كەوتە بەردیدەی خوێنەران.
لەم ژمارەیەی (دیوان)دا، كە لەلایەن ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری ی.ن.ك -ەوە دەردەچێت، ئەم بابەتانە بەرچاو دەکەون: كۆتایی وەرگێڕ و سەرەتای وەرگێڕان، دۆسییەكی تایبەت بە یوسف شەریف كە چەندین بابەتی لەبارەی ژیان و بەرهەم و تێكۆشان و پێشمەرگایەتیی یوسف شەریف لەخۆگرتووە. بابەتێكی مێژوویی بڵاوكراوەتەوە بەناونیشانی نامەی ماستەری موحەممەد رەسوڵ هاوار و رێبازی لە نووسینەوەی مێژووی كورددا، تەوەرێك لە بارەی چیرۆكی سەگوەڕ، هەروەها چەند بابەتێكی ئەدەبیش بڵاوكراوەتەوە لەگەڵ گفتوگۆی زمان لەنێوان سمكۆ موحەممەد و عەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵا، لەگەڵ دیدارێكی رۆژنامەوانی لەگەڵ مومتاز حەیدەری و چەند بابەتێكی تر.
كۆمار مەسعود