1 - هەركەسێك ماڵی هاوسێكەی هەژاند، ماڵی خۆی دەڕوخێت. (سویسری)
2 - ئەوەی تێر دەبێت، ئیدی ناتوانێ تامی نان بكات. (ئسكۆتلەندی)
3 - ئەگەر خەندەت پێناكرێت، دوكانی فرۆشیاری دامەنێ. (چینی)
4 - چاكەكردن لەگەڵ ناكەسدا، وەك فڕێدانی ئاوی گوڵ وایە لەنێو دەریادا. (پۆڵەندی)
5 - ئەگەردەتەوێت بەرزی نەتەوەیەك ببینی، بڕوانە، ژنەكانی. (فەرەنسی)
6 - زۆرجار شتەكان وەك خۆیان نابینین، چونكە تەنها بەرگەكانیان دەخوێنینەوە. (ئەمریكی)
7 - سەرسامی مرۆڤ بەخۆی، نیشانەی نەزانینێتی. (ئیسپانی)
8 - ئەو ئەوینەی دیاری خۆراكێتی ، هەمیشە برسی دەمێنێتەوە (ئینگلیزی)
9 - كەسوكارم فێری ئاخاوتنیان كردم، خەڵكیش بێدەنگی. (چیكی)
10 - هەندێ تكەی كەمی ئاو دەكرێ، جۆگەیەك هەڵبەستن. (ژاپۆنی)
11 - درەختی گەورە زیاتر سێبەر دەدات وەك لەبەر. (ئیتالی)
س/ ئەدەبی جیهانی
و/ بەندی عەلی