یەكێكی دیكە لە بەرهەمەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، كتێبی فەلسەفە بۆ هەموان-ە، لە نووسینی د.عادل ئەلبەكری كە پ. د. دانا ئەحمەد مستەفا لە عەرەبییەوە كردوویەتی بە كوردی.
نووسەر باس لەوە دەكات كە لە مێژوودا جیاوازیی جەوهەری لە نێوان فەلسەفەی هیندی و چینی لەلایەك و فەلسەفەی یۆنانی لەلایەكی تر كە بە بنەمای فەلسەفەی خۆرائاوایی دادەنرێت، ئەوەیە كە دیدگا فەلسەفییە رۆژهەڵاتییەكان لە شێوازی دەقی شیعریدا تۆمار كراون لە كاتێكدا لە یۆنان لەسەر شێوەی تیۆر داڕێژراون. فەلسەفەی یۆنانی فەلسەفەیەكی زەمینییە، لەكاتێكدا فەلسەفەی هیندی و چینی، فەلسەفەیەكی میتاجیهانییە، واتە لە جیهانێكی ترەوە دەدرەوشێتەوە بۆ ئەم جیهانە. بە گشتی دەتوانین بڵێین فەلسەفە بە گشتی بەرهەمی دوو شتە، یەكەمیان گومان و دووەمیان سەرسامبوون.
جەواد حەیدەری