سەعات 3 ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 4/11/2024 لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا نووسینگەی گۆڤاری زمانناسیی زمان و زار دەكرێتەوە.
نووسینگەكە لە هەولێر، ئازادی بەرامبەر بە بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارە، كتێبخانەی حەیدەری دەكرێتەوە.
گۆڤاری زمان و زار گۆڤارێكە تایبەت بە زمان و زاری كوردی كە كۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت دەریدەكات.
هەنار سەرتیپ