لە میدیای سورییەوە

11:53 - 2024-11-05
جیهان
31 جار خوێندراوەتەوە

چارەسەری كێشەی سوریا

ئاژانسـی (سانا)ی سوریا وتارێكی لاری لازارتسی-ی مامۆستا لە زانكۆی سلۆڤاكیا بڵاوكردۆتەوە و نووسیویەتی: بە دڵنیاییەوە بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە خاكی سوریادا، پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.
لەبەشێكی وتارەكەیدا لازارتسی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نەوتی سوریا بە تاڵان دەبات بۆ خۆی و بەربەست بۆ چارەسەری كێشەی سوریا دروست دەكات، داواش لە وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا دەكات وازبهێنن لە سەپاندنی سزاكان بەسەر سوریا و وڵاتانی دیكەدا، كە لەسەر داوای ئەمریكا ئەو سزایانەیان سەپاندووە بەسەر سوریادا.

دەستبەكاربوونی كریستیان بێرگر لە سوریا

رۆژنامەی (الوطن) بڵاویكردەوە كە جوزێف بۆریل نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا بڕیاریداوە بە دانانی كریستیان بێرگر دیپلۆماتكاری نەمساوی وەك لێكۆڵەری تایبەتی نوێی یەكێتییەكە لە سوریا.
رۆژنامەكە ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە كە بێرگر لەپێشوودا وەك باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە توركیا و میسر كاری كردووە و ئامادەیە بۆ رادەستكردنەوەی پۆستەكەی لەهەركاتێكدا كە ماوەی كاركردنی تەواودەبێت، هەروەها خاوەن توانا و شارەزاییەكی زۆریشە لەبارەی كاروباری سوریاوە، چونكە لەساڵی 1997ەوە لە دامودەزگا ئەوروپییەكاندا دەستی بە كاركردن كردووە و سەرەتاش لێپرسراوی پەیوەندییەكان بووە لەگەڵ سوریادا و دواتریش راوێژكار بووە بۆ پرسەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

دیداری حەنا مینە

رۆژنامەی (تشرین) بابەتێكی بەناونیشانی دیداری حەنا مینە بۆ داهێنەری رۆمان بڵاوكردۆتەوە، رۆژنامەكە نووسیویەتی «خانەی الاسد بۆ رۆشنبیری لە شاری لازقیە دیدارێكی بەناونیشانی حەنا مینە بۆ داهێنەری رۆمان» رێکخستووە، ئەم دیدارە بەبۆنەی تێپەڕینی 100 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی حەنا مینەدا رێکخراوە کە ژمارەیەكی زۆر دەستەبژێری رۆشنبیران ئامادەی دیدارەكە بوون و تیشك خرایەسەر كورتەیەك لە ژیانی حەنا مینە و لایەنە گەش و دیارەكانی رۆماننووسی گەورە حەنا مینە كە بە یەكێك لە رۆماننووسە گەورەكانی جیهان دادەنرێت كە رۆماننووسی ناسراو نەجیب مەحفوظ پێیوایە مینە شایانی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئەدەب.

بابەتە پەیوەندیدارەکان