بەریتانیا رێوشوێنی نوێ دژ بە کۆچەران دەگرێتەبەر

06:19 - 2024-11-07
جیهان
104 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، گرێبەستی گۆڕینەوەی زانیاریی هەواڵگری و هاوکاری لەگەڵ هەریەک لە وڵاتانی "سڕبیا، مەسەدۆنیای باکوور و کۆسۆڤۆ" دەگرێتەوە، بە مەبەستی دەستگیرکردن و رێگریکردن لە باندەکانی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە و بنبڕکردنی دیاردەکە لە سەرچاوەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی حکومەتی بەریتانیا، ئەو ناوچانەی بەڵکان رێڕەوێکی سەرەکیی قاچاخچییەکانن بۆ چوونە ناو بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپاوە بەشێوەیەکی نایاسایی.
ساڵی رابردوو، نزیکەی 100 هەزار کۆچەر بە رۆژئاوای بەڵکاندا بەرەو بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا پەڕیونەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان