لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەکیڤی پایتەختی ئۆکراین ، جۆزیف بۆریل لێپرسراوی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند : یەکێتی ئەوروپا ١٥ سزای نوێی ئامادەکردووە و بڕیارە بەمزوانە بەسەر روسیادا بیسەپێنێت ، بەشێوەیەک کەمۆسکۆ لەبواری پیشەسازیدا گۆشەگیر بکرێت و بەتەنیا مێنێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە ٧٥ هەزار سەربازی ئۆکراین لەیەکێتی ئەوروپا مەشق و راهێنانیان پێدەکرێت ، لەگەڵ وەرگرتنی مۆڵەت دەگەڕێنەوە خاکی ئۆکراین و دژی روسیا دەجەنگن .