ئەو ئێوارەخوانەی هەموو شتێکی گۆڕی

کاتێک ئۆباما لە بەردەم هەموواندا بە ترەمپ-ی رابوارد..!

01:54 - 2024-11-10
جیهان
130 جار خوێندراوەتەوە

لە نیسانی 2011 و پێش 13 ساڵ، سەرۆکی ئەمریکای ئەوکات باراک ئۆباما، هەستایە سەرپێ و لەبەردەمی ئامادەبووان و راگەیاندنەکاندا کەوتە گاڵتەکردن و رابواردن بە ترەمپ، لەکاتێکدا ترەمپ لەجێی خۆی دانیشتبوو، ئەم گاڵتەکردنەی بە توڕەییەوە وەردەگرت.
ئەم ئێوارەخوانە لە کۆشکی سپی،  ساتێکی جیاواز بوو کە ئەمڕۆ ئاسەوارەکەی دەبینین، گاڵتەکردن بە ترەمپ بە ئاشکرا لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە، هانیدا کە خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ئەمەش ئێمەی گەیاندە ئەمڕۆ کە تیایدا ترەمپ بۆ جاری دووەم لە کۆشکی سپی، سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ئەوکات ئۆباما بڕیاری دا کە ئیهانە و گاڵتەجاڕی بە ترەمپ بکات، بەلاساییکردنەوەی گاڵتەجاڕییەکی تەزێنەر لەوەی کە سەرۆکەکانی ئەمریکا وەک هەمیشە ئیهانەی کەسەکانی پێدەکەن، بۆ کەسایەتییەکی کاریگەر لە کۆمەڵگەدا.
ئۆباما گاڵتەجاری بە زۆرێک لە بۆچوون و دەرکەوتنەکانی ترەمپ لە بەرنامە تیڤییە بەناوبانگەکەی ( زە ئبرنتس) دەکرد.
ئۆباما بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوانیان لەگەڵ ترەمپ توند بوو، بۆیە زیرەکانە ترەمپی کردە بابەتی گاڵتەجاڕی لەبەردەمی دەیان کەس لە ئامادە بووان.
ئەو شەوە زۆر کاریکردە سەر ترەمپ، دواتر بڕیاری دا کە توانای خۆ کاندیدکردنی هەیە بۆ سەرۆکایەتی.
ئەم زانیارییانە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ (فرونتلاین) لەلایەن راوێژکاری سیاسیی ئەوکاتی ترەمپ رۆجەر ستونەوە ئاشکرا کران کە جەختی لەوە کردەوە ئەو ئێوارەخوانە خاڵی وەرچەرخان بوو  لەژیانی ترەمپدا.
ستون جەخت لەوە دەکاتەوە و دەڵێ: پێموایە هەر لەو شەوەدا ترەمپ بڕیاری خۆکاندیدکردنی دا بۆ سەرۆکایەتی، لەبەر ئەوەی ئەو رەفتارەی ئۆباما هانی دا و ویستی هەڵوێستی خۆی پیشانی هەموان بدات.

لە سکای نیوزی عەرەبییەوە وەرگیراوە

بابەتە پەیوەندیدارەکان