لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیاوە

10:51 - 2024-11-11
جیهان
33 جار خوێندراوەتەوە

ئا: گۆران فەتحی

قوباد تاڵەبانی 

لەگەڵ میری ئێزیدییان، میر حازم تەحسین بەگ، گفتوگۆمان لەسەر دروستکردنی میکانیزمێکی هەماهەنگی لە نێوان یەکێتی و ئێزیدییەکان کرد.

لە فەیسبوكەوە

 

 


محەمەد شیاع سۆدانی

تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی دەكرێت دژ بە خەڵكی فەلەستین و لوبنان و لەسایەی بێدەنگییەكی تەواوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بۆیە داواكارین ئەو جەنگە دڕندانەیە رابگیرێت كە ئیسرائیل دەیكات بەرامبەر بە فەلەستینی و لوبنانییەكان.

لە فەیسبوكەوە

 


فۆلۆدیمیر زیلینسكی

وڵاتانی ئەوروپا خاوەنی سیستمی بەرگری ئاسمانیی بەهێزن و دەتوانن یارمەتی ئۆكرانیا بدەن بەناردنی ئەو سیستمانە بۆ كێیف، ئەوەش دەبێتە هۆی پاراستنی گیانی سەدان و بگرە هەزاران هاووڵاتی ئۆكرانیا.

  له‌ (X)ه‌وه‌

 

حەیدەر عەبادی

گەلی عیراق یەك گەلە و ئامانجی هاوبەشمان بەدیهێنانی ئازادی و ژیانێكی سەرفرازە بۆ هەمووان، كوردیش بەشێكی سەرەكیی ئەو بەرەیە بوو كە تیرۆری لەعیراق نەهێشت.

لە فەیسبوكەوە

 

 


عەمار ئەلحەكیم

عیراق روبەرووی چەندین ئاڵنگاری بوبۆوەو ئێستا بەرەو قۆناغێكی نوێ دەڕوات و لە قۆناغی سەقامگیربوون نزیك دەبێتەوە.

لە فەیسبوكەوە

 

قاسم ئەعرەجی

لەگەڵ وەفدێكی ئەمنی عیراقی گەیشتینە تاران، بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، سەبارەت بە دۆسێی ئەمنی هاوبەشی نێوانمان، جەختیشمان لەسەر هەڵوێستی عیراق كردەوە بە پاراستنی سنوورەكانی نێوان هەردوو وڵات.

  له‌ (X)ه‌وه‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان