مارلین كەنعان
و: عەبدوڵڵا مەحمود زەنگەنە
قه‌یرانه‌كان له جیهان و تهڵەزگهكانی په‌یوه‌ند به پرسه ته‌كنۆلۆژییه‌كان و سه‌رمایه‌داریی وه‌حشیگه‌رایی و ژیریی ده‌ستكرده‌وه، تابێت له‌زیادبووندان و چاره‌نووسی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و كاره‌سات ده‌به‌ن، بۆیه له كتێبه‌كه‌یدا «میتافیزیكی ئهنترۆبۆسین: عه‌قڵ و وێرانكاری» ژان فیولاكی فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسایی له میانه‌ی هزری ماركسیزم و فینۆمینۆلۆژیای ئه‌ڵمانییه‌وه له نووسین و شیكاره‌كانی به‌رده‌وامه. فیولاك خاوه‌نی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فه‌لسه‌فه‌یه له ئه‌كادیمیای فه‌ره‌نسی و خه‌ڵاتی سیورانی ساڵی 2023 وه‌رگرتووه‌و به فه‌لسه‌فه‌كه‌ی قه‌یرانه‌كانی جیهانی هاوچه‌رخی شیكردۆته‌وه‌و له گوتهك و چه‌مكه نیچه‌ییه عهدهمییهكانهوه ده‌ڕوانێته ئه‌و چاره‌نووسه‌ی له چاوه‌ڕوانیی مرۆڤدایه.
فیولاك خاوه‌نی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فه‌لسه‌فه‌یه له ئه‌كادیمیای فه‌ره‌نسی و خه‌ڵاتی سیورانی ساڵی 2023ی وه‌رگرتووه
له‌و كتێبه‌یدا كه له 2024دا له بڵاوكراوه‌كانی زانكۆكانی فه‌ره‌نسا له پاریس بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و وه‌ك به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه به‌هه‌مان ناونیشان به‌چاپی گه‌یاندووه، فیولاك لهپهرهداندایه به ئه‌نسرۆپۆلۆژیا نه‌رێنییه‌كه‌ی، جارێكی‌تر پێناسه‌ی فه‌لسه‌فه ده‌كاته‌وه وه‌ك «ئهناركیۆلۆژیا» واته ئه‌ركیۆلۆژیای ئازاد له بنه‌ما میتافیزیكییه‌كانی«ئه‌رخیا»، پێناسه‌یه‌كی نوێ بۆ فه‌لسه‌فه، واده‌كات بكه‌وێته شیكاریی نهێنییه‌كان و رابردوویش، له‌وێدا كه ئه‌و بنه‌ما كوێرانه و ئانارشیزمكارییهی دامه‌زراوه‌كان به‌درێژایی مێژوو، ته‌لاری هزرییان له‌سه‌ر بونیادناون به مه‌به‌ستی په‌یبردن به‌و دۆڵه قوڵه‌ی له‌سه‌ری دانیشتوون، به‌ڵام به‌بێ ماندووبوون نكووڵییان لێكردووه.
فیولاك له‌ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه باس له‌وه‌ده‌كات مرۆڤ له‌وه‌ته‌ی په‌ی به‌عه‌قڵی بردووه و لۆگۆس ده‌ركه‌وتووه، كه‌وتۆته نكوڵیكردن له به‌شه ئاژه‌ڵییه‌كه‌ی، به‌ڵام زیاده‌ڕۆییكردن له‌و نكوڵیكردنه ورده ورده گه‌یاندی بهچوونهسهر رێی وێرانكردنی جۆره‌كان به چه‌مكه داروینییهكه و ئه‌گه‌ری نه‌هێشتنی ژیانیش له‌سه‌ر زه‌وی، به مانایه‌كی دی، بوونی به بكوژی خۆی، به‌وه‌یش وه‌رچه‌رخان له«ئهنترۆپۆس»وه به چه‌مكه یۆنانییه‌كه كه مانای«مرۆڤ» ده‌گه‌یەنێت، بۆ«نیگانسرۆپۆس» واته بوون به كائینێكی نكوڵییكهر له مرۆڤبوونی خۆی.
له‌و كتێبه‌دا «عه‌قڵ و وێرانكاری» كه 482 لاپه‌ڕه‌یه، ژان فیولاكی فه‌یله‌سوف، له‌میانه‌ی تابلۆیه‌كی ره‌شه‌وه، تیشك ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه یه‌ك له‌دوا یه‌كانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ مه‌رجه‌كانی ژیانی مرۆڤ و به‌رده‌وامیی و واده‌كات ئێمه‌ش له‌و دۆخانه وردبینه‌وه، کە كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی تێكه‌وتووه. فیولاك شیكاره فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی له چه‌مكه یۆنانییهكهوه«ئه‌نسرۆپۆسین»وه ده‌ستپێده‌كات و ئاماژه به راستییه‌كی بنچینه‌یی ده‌دات كه ئه‌مڕۆ مرۆڤ بۆته خاوه‌نی هێزێكی وێرانكه‌ر و ده‌شتوانێت ژیانی رووه‌ك و ئاژه‌ڵ و مرۆڤیش له‌سه‌ر زه‌وی بنبڕ بكات. وه‌ك ده‌بینین پیسبوونی ژینگه هه‌وا و ئاو و زه‌ویی پڕكردووه له جۆره‌ها ژه‌هر، بۆته هۆكاری كوشتنی زینده‌وه‌ران و بنبڕكردنی به‌شێكی تریان. ته‌كنۆلۆژیاش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی و عه‌قڵی مرۆڤ هه‌یه، له‌میانه‌ی ژیری ده‌ستكرد و چه‌ك و تهقهمهنییشهوه وزه‌و توانای زۆری پێداوه بۆ وێرانكردنی مرۆڤایه‌تی و ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كانی، به‌جۆرێك ده‌كرێت ئیتر قسه له«لۆگۆسین» یان مه‌رگی»لۆگۆس» و«كاپیتالۆس»مه‌رگی سه‌رمایه‌دارییش بكه‌ین.
گه‌رده‌لوولی خود وێرانكاری
ئه‌و تابلۆ ره‌شه‌ی ژان فیولاك وێنای كردووه پێشبینیی قیامه‌تی نییه، به‌ڵكو ده‌ره‌نجامی كۆمه‌ڵێك راستی و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستییه ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه بڵاویانكردۆتهوهو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له راپۆرته‌كانی ساڵانه‌یدا جه‌ختیان لێكردۆته‌وه، هه‌مووشیان دڵنیامان ده‌كه‌نه‌وه كه: مرۆڤایه‌تی چۆته نێوجه‌رگه‌ی گهردەلوولی خودوێرانكردنهوه. ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه هه‌ر له‌سه‌ره‌تایه‌وه په‌یوه‌ند بووبێت به قه‌یرانه‌كان و پرسیاره‌كانه‌وه زیاتر له پهیوهندبوونیهوه به وه‌ڵامه‌كانه‌وه، به‌لای فیولاكهوه بیركردنه‌وه‌ش له‌و دۆخه ناهه‌موارانه‌ی مرۆڤایه‌تیی پێگه‌یشتووه زۆر پێویستتره.
ژان فیولاك له‌و گوته‌یه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه: ئه‌م قۆناغه‌ی پێیدا گوزه‌ر ده‌كه‌ین، گه‌وره‌ترین ململانێیه مرۆڤایه‌تی به درێژایی مێژووی به ره‌هایی تێیكه‌وتووه، چونكه ململانێ و ركابه‌رییه‌كی دوو لایه‌نه‌یه: له‌لایه‌ك قه‌یرانی ژینگه‌یی و له‌لایه‌كی تره‌وه قه‌یرانی په‌یوه‌ند به ژیریی ده‌ستكرد و مه‌ترسییه‌كانی. روونتر بڵێین: فیولاك ده‌یه‌وێت پێمانبڵێت مرۆڤایه‌تی له‌مڕۆدا تووشی قه‌یرانی دوو لایه‌نه هاتووه نه‌ك ته‌نها مه‌رجه‌كانی مانه‌وه‌ی له ژیاندا ده‌گرێته‌وه، به‌ڵكو مه‌رجه‌كانی به‌كارهێنانی عه‌قڵ و هزریشی ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌یه واده‌كات كتێبه‌كه‌ی جێی سه‌رنج بێت، به‌تایبه‌تی كه له‌په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو قه‌یرانه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه. فیولاك لهتێزهكهیدا پێمانده‌ڵێت:
ئه‌و مرۆڤه‌ی ئه‌رستۆ دیارییكرد كه به عه‌قڵ و هۆشیاریی ده‌توانێت به‌سه‌ر غه‌ریزه و هه‌ست و سۆزه‌كان و ته‌واوی زینده‌وه‌رانیشدا زاڵ‌بێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێکجار له‌و رهوتهیدا پێیههڵدهكهوێت، ئێستا بۆته زینده‌وه‌رێكی داماڵراو له مرۆڤبوون و ئه‌و زینده‌وه‌ره دابڕاوه نییه له ئاژه‌ڵبوونی كه پشتی له سروشتی بایۆلۆژیی كردووه وه‌ك نیچه ده‌ڵێت، بگره بۆته ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی عه‌قڵی كردووه به بنچینه‌ی مردنی، به مانایه‌كی تر، له‌و بوونه‌وه‌ره ژیره‌وه كه باڵاتره له عه‌قڵ و هۆشیاری و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی وه‌ئه‌ستۆ خراوه كه گرنگترین دیاركهرهكانی مرۆڤێكن ده‌توانێت پێچه‌وانه‌ی بوونه‌وه‌ره‌كانی دی به سیستەماتیكی بیربكاته‌وه‌و له‌ڕێی زمان و لۆژیكه‌وه گوزارشت له هزره‌كانی بكات، ئێستا رێگه‌یداوه كۆمپیوته‌ر له‌بریی خۆی بیربكاته‌وه، ته‌واوی كار و رۆشنبیری و زمان و یادگه و گه‌وهه‌ر و بوونیشی راده‌ستی كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ری كردووه، له گه‌وهه‌ری دایبڕیوهو دووریش نییه به دوابڕانی نهگهیەنێت، چونكه مرۆڤ چه‌نده پشت به ئامێر و رووناكیی شاشه سمارته‌كانی ببه‌ستێت، عه‌قڵی خامۆش ده‌بێت و ده‌كوژێته‌وه، مرۆڤبوونی داده‌خورێت، كێشه‌كانی ژینگه‌شی زیاتر ده‌بن، ئه‌م په‌یوه‌ندییه بنچینه‌ییه‌ی نێوان كێشه‌كانی ژینگه و قه‌یرانه‌كانی عه‌قڵ، كه فیولاك له فه‌لسه‌فه‌كه‌یدا و له چوارچێوه‌ی ره‌خنه‌یدا له سیستەمی جیهانیی سه‌رمایه‌داری جه‌ختی لێده‌كاته‌وه كه بۆته هۆكاری دابڕاندنی مرۆڤ له په‌یوه‌ندیی دروستیدا به ده‌رامه‌ته سروسشتییهكانهوه، له‌وه ئاگادارمان ده‌كاته‌وه ململانێكه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ململانێی چینایه‌تی و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه ناهاوسه‌نگه‌كان نییه، به‌ڵكو وێنه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی»لۆگۆسی ئامێری، یان میكانیكیی»هه‌یه كه به‌هایه‌كی شه‌به‌نگیی دابڕاوی له ژیان وه‌رگرتووه، تیایدا مرۆڤ زیاتر له بوونه‌وه‌ری میكانیكی ده‌چێت، نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی دووباره گێڕانه‌وه‌ی به‌ها بۆ ناعه‌قڵانییه‌ت و خواست و غه‌ریزه و هه‌سته‌كان له گه‌وهه‌ری خۆیدا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه، بگره له‌سه‌ر ئاستی دابه‌زاندنی عه‌قڵ له‌پێگه‌ی خۆی و كردنی ته‌نها به بوونێكی په‌راوێزخراویش.
قه‌یرانی دووالیزمهیی
لهتاوتوێكردنێكی هاوشێوه‌ی هه‌ڵكه‌ندن و كنهكردنهكان بۆ ئاسه‌وار، ژان فیولاك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ره‌گوریشه‌كانی ئه‌و قه‌یرانه دووالیزمهییهی ئه‌مڕۆ مرۆڤ تووشی هاتووه، بۆیه لای فیساغۆرسدا هه‌ڵوێسته ده‌گرێت كه یه‌كه‌م فه‌یله‌سوفه ژماره‌ی كردووه به پێوه‌ر بۆ هه‌موو شتێك، یان لایبنتز یه‌كه‌م تیۆرسینی عه‌قڵی سیستەماتیك
mens ordinatrix و میكانیكگهریی چه‌رخی سیبرانیكه كاره‌كانی به‌رجه‌سته‌كردنی توانا ئهبستراكتن، وه‌ك له میتافیزیكی خۆرئاواییدا له سه‌ره‌تای ئهفلاتونیزمهوه تاده‌گات به رۆبۆتی«چات جی پی»و توانای له قسه‌كردن له‌گه‌ڵ مرۆڤ و تێگه‌یشتنی له‌پرسیاره‌كانی و وهڵامدانهوهیهوه ده‌رده‌كه‌وێت، تادهیشگات به پرۆگرامكردن و ئیشكردن له‌سه‌ر داتاكان و په‌ره‌دان به‌ستراتیژی كار و زانستی ئه‌تۆم و كه له‌ڕووی بهرجهستهكردنهوه له «جه‌نگ دژی جیهان»جیانابێته‌وه كه میشێل سیر قسه‌ی لێكردووه‌و ئاماژه‌ی به‌و كاره‌ساته كردووه روودانی حه‌تمییه و سیماكانی له ئاسۆدا دهرکەوتوون، بۆیه زه‌نگی مه‌ترسیی لێداوه‌و ساتی مه‌رگی ئه‌و مرۆڤه‌ی راگه‌یاندووه فرۆید باسیكردووه، به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی ئه‌نگێزه‌كانی مردن به‌سه‌ر ژیاندا كه ئه‌مه‌ش كوده‌تایه‌كی رهگداكوتاوه له‌ئێستادا سیماكانی ده‌ركه‌وتووه. بۆئه‌وه‌ی باشتریش له‌كتێبه‌كه‌ی تێبگه‌ین، فیولاك ده‌ڵێت:» توانای له‌به‌ركردن و پاراستن و شیكار و رامان و بیركردنه‌وه‌و چاودێریی و به ههندوهرگرتن و بڕیاردان و په‌یبردن و نه‌خشه‌دانان و ئه‌ندێشه‌كردن و نووسین و قسه‌كردن و كاری تریش، هه‌مووی كه سیفه‌تی مرۆڤن، ئه‌مڕۆ سپێردراون به ئامێره‌كان». به‌ڵام ئه‌م سپاردنه مرۆڤ له نامۆبوونی دانابڕێت، مرۆڤگه‌لێك تابێت زیاتر ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركه عهقڵییهكانیان ده‌بن و راده‌ستی سیستەمه دیجیتالییه‌كانی ده‌كه‌ن. به‌مجۆره بێت، ژیریی ده‌ستكرد ته‌نها له ئامێری سه‌یڤكردنی زانیارییه‌كانی كۆمپیوته‌ر یان سیدا نییه، هێنده‌ی لهنێوكۆمهڵگه و خودی ئه‌و مرۆڤایهتییهدایه له‌نێو»ئیمپراتۆرییه‌تی سیبرانیی عه‌قڵی دیجیتاڵیدا، به‌جۆرێك پێناسه كراوه‌ته‌وه، زۆر زیاتر له‌گه‌ڵ ئامێره تهكنۆلۆژییهكاندا ئاوێته بووه. ئه‌وه‌تا ئیشكردن به«چات جی پی» نوێترین ته‌كنیكی ته‌كنۆلۆژیی ژیریی ده‌ستكرده كه زۆر به‌ڕه‌هایی بڵاوبۆته‌وه‌و له‌كه‌مترین ماوه‌دا ملیۆنان كه‌س به‌كاریده‌هێنن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ قووڵایی خواسته‌كانی مرۆڤ بۆ پشتبه‌ستن به ئامێر و دانانی له‌بریی عه‌قڵی له بیركردنه‌وه‌و نووسین و هه‌ژماركردن و كاری تریشی، وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤ خواستی بیركردنه‌وه‌و ئه‌ندێشه و وهبیرخۆهێنانهوه كاری ئه‌و نه‌بێت، جگه له ملكه‌چی بۆ ئامێره‌كان به‌جۆرێك جێگه‌ی ئه‌و بگرنه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌وكاره ئاڵۆزنهدا پێویستییان به‌توانای فیكریی و كارگێڕی باڵا ده‌بێت، هه‌رئه‌مه‌شه فیولاك به‌خواست، یان پاڵنه‌ری مه‌رگی ناوده‌بات. ئه‌م خواستهیش بۆ مه‌رگ، به‌لای ئه‌م فه‌یله‌سوفه‌وه ئه‌و دیده ئهنسرۆپۆلۆژییهی به‌دیهێناوه دیستۆفیسكی له رۆمانی(نامه‌كانی ژێر زه‌وی)دا گوزارشتی لێكردووه كه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌ڕاستی مرۆڤ بین ئه‌ركێكی قورسه له‌سه‌ر شانمان، دیاره شه‌رم ده‌كه‌ین مرۆڤێك بین به جه‌سته‌یه‌كی راسته‌قینه و گۆشت و خوێنه‌وه، بۆیه ده‌مانه‌وێت مرۆڤگه‌لێكی ئهوتۆبین ده‌مێكه ئه‌و جۆره مرۆڤانه به مردوو دانراون وه‌ك چۆن باب و باپیرانمان ده‌مێكه مردوون، ئێمه وادیاره ئه‌مه‌مان پێخۆشه و به‌دڵمانه، زۆریش نابات ئامرازێك داده‌هێنین بۆئه‌وه‌ی بیرۆكه‌یه‌ك به‌رهه‌مبێنین ئه‌م گوته‌یه‌ی دیستۆفیسكی واته مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه به رۆحی خۆوێرانكردن و خۆكوشتن و بۆ نه‌مان ده‌ژی، رۆحی مردن و وێرانه‌یی كه سه‌لماندوومانه رۆحی رههاو هه‌میشه‌ییمان ده‌بێت و دیستۆفیسكی له چیرۆكی پشكنه‌ری گه‌وره‌ی نێو رۆمانی«برایانی كارامازۆف»دا باسیكردووه.
فیولان ئاگاییمان ده‌داتێ به‌وه‌ی به‌دیجیتاڵكردن و جیهانی گریمانه‌یی كه ژیانی ئه‌مڕۆمانی كۆنترۆڵكردووه‌و بێگومان تواناكانی داهێنانیشمان ناهێڵێت، به جۆرێكه هێزی ئامێره‌كان ده‌كاته هێزی مردن و وێرانكردنی ژیانیشمان. ئاخۆ ده‌بێت چۆن خۆمان له‌و تونێله رزگار بكه‌ین؟ ئه‌م فه‌یله‌سوفه وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: به شۆڕش رزگارمان ده‌بێت، واته به شۆڕشی رۆح و عه‌قڵ به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ریته خراپانه‌ی به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیا به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووین و ئه‌و كوده‌تایانه‌ی دژی مرۆڤایه‌تی پلانیان بۆ داده‌ڕێژرێت و ته‌نها ده‌توانین به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌ده‌ب و فیكر لێیان ده‌رباز بین و بتوانین جارێكی‌تر په‌یوه‌ندیی نێوان زمان و ژیان دابهێنینه‌وه له‌ڕێی ئاگاییدان به سه‌ركێشییه‌كانی زانسته‌كان و ته‌كنۆلۆژیا و پهیڕهوكردنهكانیان كه هه‌رچی سنوور هه‌یه به‌زاندوویانه. به‌و جۆره، له‌سه‌ر شانۆی تاریكی «ئه‌نسرۆپۆسین» كه ژان فیولان رووناكی كردۆته‌وه، ئه‌و وێنانه ده‌بینین لۆگۆسییهكان به سه‌رمایه‌داریی تراژیدیاهێن ناویانهێناوهو وه‌ك سێبه‌ر، یان تارمایی سه‌رپه‌رده «سه‌رده‌می مه‌رگمان» راده‌گه‌ێنن.
سه‌رچاوه:
ئیندیپێدنت/ عه‌ره‌بی / رۆژی 7/ /2024