ناسنامەی عیراق و کێشەکانی لە کتێبێکدا

11:55 - 2024-11-11
کەلتور
64 جار خوێندراوەتەوە

شاهێز ئەلبورز

 
ناوی کتێب: هویة‌ العراق و الهویات الثقافیة‌ حقائق تاریخیة‌ و تحدیات معاصرة‌
نووسەر: د.عەدالەت عەبدوڵڵا
ژمارەی لاپەڕە: 62
نۆبەی چاپ: یەکەم.
ساڵ و شوێن: 2024. سلێمانی

لە ماوەی پێشوودا کتێبی (هویة‌ العراق و الهویات الثقافیة‌ حقائق تاریخیة و تحدیات معاصرة‌) لە نووسینی د. عەدالەت عەبدوڵڵا بڵاوکرایەوە.  کتێبەکە لێکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمییە باس لە یەکێک لە کێشە کۆمەڵایەتیی و سیاسیە گەورەکانی عیراق دەکات کە ئەویش کێشەی 
«ناسنامەی عیراق»ە. لەم لێکۆڵینەوەیەدا نووسەر لە سەرەتادا هەوڵیداوە پێناسەیەکی چەمکی «ناسنامە» بکات، زانیاری گشتی بە خوێنەر دەدات لەمبارەیەوە. پاشان هاتووە باس لە «ناسنامەی عیراق» و ئەو رێگریی و کێشانە دەکات، کە رووبەرووی ناسنامەی عیراق دەبێتەوە، بەتایبەتی لە رووی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی، سایکۆلۆژییەوە. 
نووسەر لە سەرەتای کتێبەکەیدا دەڵێت: نەتەوە بەهێزەکان ئەوانەن کە دان بە کێشەکانی و لایەنە لاوازەکانی خۆیاندا دەنێن، کار دەکەن بۆئەوەی لەگەڵ کاروانی گۆڕانکاریدا  بڕون و خۆیان بگونجێنن. دواتر دەڵێت: ناسنامە بڕبڕەی پشتی هەموو کۆمەڵگە مرۆییەکانە، هەربۆیە دەبێت بە هەموو هێز و تواناوە، پارێزگاری لێبکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان