بەپێی هەواڵێك كە رۆژنامەی (الشرق الاوسط) بڵاویكردۆتەوە، دوێنێ یەكشەممە دەسەڵاتی ئیسرائیلی راگەیەنراوێكی لەبارەی یاری نێوان وڵاتەكەیان و فەرەنسا بڵاوكردۆتەوە كە بڕیارە لە رۆژی پێنجشەممە بەڕێوەبچێت، لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: داوا لە هاندەران دەكات كە ئامادەی یاری نێوان هەڵبژاردەی ئیسرائیل و فەرەنسا نەبن، ئەمەش دوای ئەو توندوتیژییەی كە لە یاری ئەمستەردامدا رووبەڕوویان بووەوە، لای خۆشیەوە پۆلیسی پاریس ئاشكرای كردووە كە بۆ بەڕێوەچوونی ئەو یارییە نزیكەی 4 هەزار كەسیان لە هێزی ئەمنی تەرخان كردووە.