کێشەی دووموچەیی و چارەسەر نەکردنی کێشەکانی لیستی مووچەو ژمارەی وەزیفی فەرمانبەران و بایۆمەتری و دامەزراندنی نوێ و نەگەڕاندنەوەی داهاتی نانەوتی بۆعیراق ، هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانە.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند : عیراق بۆمووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەرانی هەرێم ، ٢٥٠ ملیار دینار دەبڕیت ، ئەوەش بەهۆی چارەسەر نەکردنی کێشەکانی لیستی دووموچەو هاوتاکردنی خانەنشینان و بەشەبودجەی هەرێم کەهیچ پارەیەکی بۆ مووچە نەماوە و بەپێی بڕیاری دادگای فیدرالیش بەبانکیکردنی مووچە لەبەشەبودجەی هەرێم دەکرێت.
وتیشی، بۆ مانگی ١٠ - ١١ - ١٢ هەرێم داوادەكات لە بودجەی وەبەرهێنانی هەرێم موچە دابینبكرێت و داهاتی نانەوتیشی رادەستنەكردووە.
راشیگەیاند ، تائێستا گرفتی دوو موچەیی و نەبوونی ژمارەی وەزیفی فەرمانبەران و بایۆمەتری و دامەزراندنی نوێ و مامۆستایان و فەرمانبەرانی كەركوك چارەسەرنەكراون، بۆیە بۆیە پیویستە هەرێم لەوە زیاتر یاری بە قوتی خەڵك نەكات و مەترسی بۆ موچەی ئەم سێ مانگەی كۆتایی ساڵ دروستنەكات و لە داهاتی نەوت و ناوخۆ ئەو موچانە دابین بكات.