لەسەر بڕیاری عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆی عیراق ، بەکارهێنانی موبایل لەکاتی دەوامی فەرمیدا قەدەغەکرا.
لەبڕیارەکەدا کە ئیمزای وەزیری ناوخۆی لەسەرە ، تێدا هاتووە بەکارهێنانی موبایل لەخوار پلەی رائید لەکاتی دەوامی فەرمی قەدەغەیەو هەرکارمەندێکی ئەمنی پابەند نەبێت یەک مانگ لەناو فەرمانگەکەی زیندانی دەکرێت ، ئەگەر دوای ئەوەش هەرپابەند نەبوو دوبارەی کردەوە ، ئەوا دەدرێتە داگای تایبەتمەند ، سەبارەت بە کارمەندانی مەدەنی ناو وەزارەتەکە، لەبڕیارەکەدا هاتووە پێویستە پابەندبن ، بەپێچەوانەوە روو بەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە .