تەها عەبدوڵڵا
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بە ئامانجی رێكکەوتنی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەبارەی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، بڕیارە بڕگەی دووەمی ماددەی 12ی یاسای بودجەی سێ ساڵەی عیراق هەموار بكرێتەوە، بۆ ئەمەش لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەنگی لەسەر دراوە.
وتیشی: دوای گەیشتنی ئەو هەمواركردنەوەیە بۆ نوێنەران، خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ دەكرێت، دواتر دەخرێتە دەنگدان بۆ پەسەندكردنی، چاوەڕواندەكرێت لەم وەرزەی یاسادانان كە مانگێك درێژكراوەتەوە، یەكلابكرێتەوە.