مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال لە ئیدارەی سۆران و قەزای كۆیە هەردوو تێكۆشەر و فەرماندەی رۆژگارە سەختەكان (هەڵۆ عەبدولواحید سۆفی نەشئەت، شاخەوان حەسەن مستەفا)یان بەسەركردەوە.
لەو سەردانانەدا ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت، سڵاو و رێزی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی-یان پێشكەشكردن لەپای مێژووی پڕ سەروەری و بەشداریی چالاكانەیان لە شۆڕشی نوێدا كە وەك دوو پێشمەرگە و فەرماندەی هەرە دیاری یەكێتی و كورد، رۆڵیان دیار و بەرچاوبووە.
هەریەك لە هەڤاڵانیش روونیانكردەوە، هەر پێشمەرگەی رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال دەبن و لەكوێدا پێویست بكات بە هەمان رۆحیەتی رابردوویانەوە درێژە بە خزمەتەكانیان دەدەن.