سەرۆك كۆمار و سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان:

پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی

09:37 - 2024-11-14
عیراق
109 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە كارەكانی كۆنفرانسی لووتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كەشوهەوا (COP29)، كە لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت، دوێنێ د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان، كۆبووەوە.
لە كۆبونەوەكەدا، بارودۆخی نێودەوڵەتی تاوتوێكرا بەتایبەت دەستدرێژییەكانی سەر هەردوو گەلی فەڵەستین و لوبنان، كە هەزاران قوربانیی مەدەنییان لێكەوتووەتەوە. لەم چوارچێوەیەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەسەر پێویستی یەكخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان و كاركردن بۆ ئاگربەست و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە. 
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و دەرهاویشتە ئەرێنییەكانی لەسەر بارودۆخی هەرێم و عیراق بەگشتی تاوتوێكرا. 
لای خۆیەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، تەئكیدیكردەوە، كە نەتەوە یەكگرتووەكان سوورە لەسەر فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی بنیاتنەر لەگەڵ عیراق بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی گەشەسەندنی لە هەموو بوارێكدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان