لە سلێمانی، پرۆژەی كەلتوریی گۆڵدن ئەیكۆڕن راگەیەنرا

09:38 - 2024-11-14
کوردستان
27 جار خوێندراوەتەوە



دوێنێ، لە سلێمانی پرۆژەی گۆڵدن ئەیكۆڕن وەكو پرۆژەیەك بۆ كاری كەلتوریی و مێژوویی و ناساندنی كورد و كوردستان بە جیهانی دەرەوە، راگەیەنرا.
لە رێوڕەسمەكەدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و محەمەد كوردۆ نوێنەری وەزیری رۆشنبیریی و لاوان و ژمارەیەك لە نوێنەرانی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانە و حكومەت و حزب و رێكخراو و كەسایەتی و میوانان ئامادەیبوون، چەند چالاكییەك لەبارەی ناساندنی كارەكانی گۆڵدن ئەیكۆڕن پێشكەشكرا كە بریتی بوو لە خەڵاتكردنی چەند كەسایەتییەك كە خزمەتیان بە دۆزی رەوای كورد كردووە، هەروەها ڤیدیۆیەك لەسەر مێژووی بنیادنانی شاری سلێمانی و پێگەی سلێمانی لە هەموو ئاستەكاندا، نمایشكرا.
فۆتۆ: عەدنان رۆژبەیانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان