تەها عەبدوڵڵا
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، رایگەیاند: ئێمە هەموو كات رامانگەیاندووە بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان پێویستە لە بارودۆخێكی سەقامگیر و ئاساییدا ئەنجامبدرێت.
راشیگەیاند: پێویستە بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، خەڵكی ناوچە دابڕاوەكان بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان و بەشداریی لەو پرۆسەیەدا بكەن.