بەپێی ئەو پلانەی بۆ سەرژمێری گشتی داڕێژراوە، بڕیارە سبەینێ هەینی تیمەكانی سەرژمێری گشتی سەردانی ماڵان بكەن و تا ١٩ـی مانگ وەك قۆناغی یەكەمی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عیراق و هەرێم بەردەوام بێت.
لەم قۆناغەدا تیمەكانی سەرژمێری سەردانی ماڵەكان دەكەن و ژمارەی ئەندامانی خێزانەكان تۆمار دەكەن.
لە 20 و 21ی ئەم مانگه سەرژمێری گشتی لە عیراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت و ئەوە قۆناغی دووەمی پرۆسەكەیە و كۆتایی سەرژمێری دێت