هێمن ئەحمەد
دوای دەستبەكاربوونی ئیدارەی نوێی كەركوك، گرنگی بە سەرجەم سێكتەرەكان دراوە، بەتایبەتی سێكتەری پەروەردە لەڕووی دابینكردنی سەرجەم پێداویستییەكانی نێو خوێندنگەكانەوە.
سامان مەجید جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی پەروەردەی كەركوك، نووسراوێكمان ئاراستەی پارێزگار كرد و باسمان لە كێشە و گرفت و دابینكردنی 11 هەزار كورسی خوێندن بۆ ناو پۆلەكان كرد، دەستبەجێ پارێزگاری كەركوك پەیوەندیی بە وەزیری پەروەردەی عیراقەوە كرد و لە بابەتەكە ئاگاداری كردەوە، ئەوانیش دوای ماوەیەكی كەم، پێداویستییەكانیان بۆ دابینكردین.