تەها عەبدوڵڵا
فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كە لە دوو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا لە بارەی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە ناوچە دابڕاوەكان دەریانكردووە، ئیجابین و دەتوانرێ جێبەجێبكرێن.
وتیشی: ئەوەی گرنگە لەو بڕیارانە، رانەگەیاندنی ئەنجامی سەرژمێرییە لە كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانی تر، تا ئەو كاتەی ناوەكان لەگەڵ سەرژمێریی ساڵی 1957 بەراورد دەكرێن.