ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچە رەوانە دەکات

03:17 - 2024-11-15
عیراق
135 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، تێبینى جیاواز لەلایەن وەزارەتى دارایى عیراق لەسەر لیستى مووچەى مانگى 10ی مووچەخۆران هەبووە و تێبینییەکان چاککراون و لیستەکەیان بۆ رەوانەکراوەتەوە.

وتیشى، بەغدا وردبینى لیستى مووچەى مانگى 10ی تەواوکردووە و تەنیا رەزامەندیى و ئیمزای وەزیرى دارایى عیراقى ماوە.
وتیشی، چاوەڕوان دەکەین لە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو مووچە بە دوو گوژمە رەوانە بکرێت و هەرکات تەمویلى مووچەخۆران کە بڕەکەى نزیکەى 997 ملیار دینارە بگاتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان، دەست بە دابەشکردنى دەکرێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەناوەڕاستى مانگى 11داین و  هێشتا مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان مووچەى مانگى 10یان وەرنەگرتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان