وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق..

پرسی دانپێدانانی زانكۆی گەرمیان تاوتوێ دەكرێت

09:16 - 2024-11-17
کوردستان
47 جار خوێندراوەتەوە

حسێن عەزیز

دەشتی عەلی بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی گەرمیان بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لەچوارچێوەی هەوڵەكانی سەرۆكی زانكۆی گەرمیان بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی داننان بە زانكۆی گەرمیان، پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ بە هەماهەنگی خاتوو سۆزان مەنسور ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە شاری بەغدا لەگەڵ لێپرسراوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراق كۆبوونەوە. باس لە قۆناغەكانی نەهێشتنی گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی دانپێدانانی زانكۆی گەرمیان كرا و بەڵێنی چارەسەركردنی درا.
وتیشی: هەردوولا هاوڕابوون لەسەر یەكلاكردنەوەی پرسەكە و جەختكرایەوە كە هێشتنەوەی پرسی دانپێدانانی زانكۆ بەهەڵواسراوی، زیانی زۆری بە دەرچووانی زانكۆی گەرمیان گەیاندووە و چارەنووسی هەزاران دەرچووی بەنادیاریی هێشتووەتەوە، بۆیە بەپێویستیان زانی هەرچی زووە بە هەوڵی هەموولایەك كۆسپ و لەمپەرەكانی بەردەم پرۆسەكە لابدرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان