ئەومامۆستاو فەرمانبەرانەی خوێندنی کەرکوک کە سەرپەشتی سەرژمێری گشتی دەکەن ، لەلایەن پەروەردەی کەرکوک ئاگادار کراونەتەوە تەنها کاری سەرژمێری بکەن و لەخوێندنگەکانیان بە نەهاتوو تۆمار ناکرێن .
بەرێوەبەری خوێندنی کوردی لەپەروەردەی کەرکوک رایگەیاند : سەرجەم ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانای خوێندنی کوردی کەناویان وەک فەرمانبەری سەرژمێری گشتی دەرچووە ، لەئە مڕۆە تا ١٩ ی مانگ بەهیچ شێوەیەک دەوام نەکەن و تەنها کاری سەرژمێری بکەن.
وتیشی رۆژی ٢٤ ی ئەم مانگە تا ١٢ ی مانگی داهاتوو ئاسانکارییان بۆ دەکرێت و هەفتانە دوو رۆژ ئۆفیان پێدەدرێت بۆکارکردن لەسەرژمێری کوردی.
بەگوێرەی ئامارەکان لەکەرکوک ٤٦١ بەرێوەبەری خوێندنگە و ١٠٦١ یاریدەدەرو ٦٦٥٢ لێکۆڵەری پەروەردە لەگەڵ تیمەکانی وەزارەتی پلاندانان لەئەرکدا دەبن بۆئەنجامدانی سەرژمێری.
قۆناغی یەکەمی سەرژمێری گشتی لەکەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان ، رۆژی ١٦ ی تشرینی دووەم دەستیپێکردوو تا ١٩ ی ١١ بەردەوام دەبێت ،لەم قۆناغەدا بژمێرەکان بەڵگەوزانیاری سەرجەم ئەندامانی خێزانەکان تۆماردەکەن و بۆرۆژانی ٢٠ و ٢١ ی مانگ زانیارییەکان لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکان بەراورد دەکرێن و پێویستە سەرجەم ئەو کەسانە لەماڵەوەبن .