د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە عەلی موحسین عەللاق پارێزگاری بانكی ناوەندی و لە دیدارێكدا باس لە پلانی چاكسازی و پەرەپێدانی كەرتی بانكی حكومی و ئەهلی و پاڵپشتیكردنی كارەكانی بانكی ناوەندی كرا بۆ بەهێزكردنی سەقامگیریی دارایی و بەدیهێنانی گەشەپێدانی ئابووری.
لە دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار، جەختیكردەوە لەسەر پێویستیی دانانی ستراتیژێك بۆ داهاتووی سیاسەتی دارایی بەگوێرەی ستانداردی روون و شەفاف لەپێناوی پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكرێت و بۆ بنیاتنانی كەرتێكی بانكیی رەسەن.
لەبەرامبەردا عەلی عەللاق باسی لە پلان و رێككارەكانی بانكی ناوەندی كرد بۆ پەرەپێدانی كەرتی بانكی، تا بتوانێت رۆڵی خۆی بگێڕێت لە روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییە ئابوورییەكاندا.