له چادرگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ڕێتیی چالاكی وه‌رزش و دیده‌وانی سلێمانی و بۆ به‌رز راگرتنی گیانی كۆچكردوو مامۆستا هوشیار كه‌مال، هه‌فته چادرگه‌یه‌كی دیده‌وانی بۆ قۆتابخانه‌كانی سلێمانی رێكخرا.
له‌م چادرگه‌یه‌دا قوتابخانه ناحكومییه‌كان و قوتابخانه‌كانی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رێتیی په‌رده‌وه‌رده‌ی خۆر هه‌ڵات و خۆئاوای ناو شاری سلێمانی به‌شدارییان تیادا كردبوو، هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری سلێمانی و عومه‌ر محه‌ممه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و چه‌ندین میوان و وه‌رزشكارانی هاوڕێی كۆچكردوو مامۆستا هوشیار كه‌مال ئاماده‌ی مه‌راسیمی ده‌ستپێكی چادرگه‌كه بوون و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی خایاند‌و پاش كۆتاییهاتنی چادرگه‌كه، خه‌ڵاتی قوتابخانه سه‌ركه‌وتووه‌كان كرا.