بەڕێوەبەرى ئامارى سلێمانى رایگەیاند، تاوەکو ئێستا لە بەشێک لە کۆمەڵگەى نیشتەجێبوونەکانی سلێمانى، دەست بە پرۆسەى سەرژمێری نەکراوە و بژمێرەکان سەردانیان نەکردوون.
شوان جەبار، بەڕێوەبەرى ئامارى سلێمانى هۆکارى دەستپێنەکردنى پرۆسەى سەرژمێری لە سیتییەکان بۆ ئەوە گەڕاندەوە، هیچ کەسێک لە سیتییەکان ناوى خۆی وەکو بژمێر تۆمارنەکردووە، بەڵام گرفتەکەیان چارەسەر کردووە و پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە لە سیتییەکان دەستپێدەکات.