بەسەركردنەوەی تێكۆشەران

12:21 - 2024-11-19
کوردستان
47 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە سلێمانی، مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، سەردانی فەرماندە و تێكۆشەری دێرین (محەمەد محەمەد سەعید) ناسراو بە (مامۆستا شاهۆ)ی كرد.
مەكتەبی سكرتاریەت چەپكەگوڵی رێز و وەفای سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی-یان پێشكەشكرد و لە تەندروستییان پرسییەوە و بەڕێزەوە باسیان لە رۆڵ و تێكۆشانی مامۆستا شاهۆ كرد وەك خەباتگێڕێكی ئازا و قارەمان، كە هەمیشە دڵسۆزانە ئەركەكانی سەرشانی راپەڕاندووە و بە ئەمانەتەوە خزمەتی كردووە و جێگای ستایشی هەمووان بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان