״لە سەردەمی پارێزگاری پێشوودا، زیاتر لە 500 هەزار عەرەبی هاوردە لە كەركوك نیشتەجێكراون״

12:26 - 2024-11-19
کوردستان
50 جار خوێندراوەتەوە

شوان محەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی حزبی زەحمەتكێشان، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: داوا لە هاووڵاتیانی كەركوك دەكەم لەهەر شوێنێكن، لە رۆژی سەرژمێرییەكەدا بگەڕێنەوە بۆ سنووری پارێزگای كەركوك و بەشداریی پرۆسەكە بكەن. 
راشیگەیاند: لە سەردەمی پارێزگاری پێشووی كەركوكدا، عەرەبێكی زۆری هاوردە هێنراونەتە ناو شارەكەوە و ئێستا بە مەزەندە زیاتر لە 500 هەزار عەرەبی هاوردە نیشتەجێی شارەكەن، لەكاتێكدا پێشتر 18 هەزار خێزانیان، قەرەبووی ماددەی 140یان وەرگرتووە، بەڵام هێشتا نەگەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان.

دووتوێی سەرژمێریی 

بابەتە پەیوەندیدارەکان